کوژرانی کەسی دووەمی ناو داعش
PeyamaKurd - کوژرانی کەسی دووەمی ناو داعش
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەبوو بیلال مینکی، کەسی دووەمی داعش بە هاوکاری حکوومەتی نایجیریا کوژراوە.
شەممە، دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیال” نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و نایجیریا، لەژێر ڕێنمایی من دا، ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و ووردبینانەیان ئەنجام داوە بۆ لەناوبردنی مەترسیدارترین تیرۆریستی جیهان لە بەرەکانی شەڕدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەبوو بیلال مینکی کە بە پیاوی دووەمی داعش دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابوو توانیوییەتی لە ئەفریقیا خۆی بشارێتەوە، بەڵام نەیدەزانی سەرچاوە هەیە چاودێری جمووجۆڵەکانی دەکات."
ترامپ لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێت، چیتر خەڵکی ئەفریقیا تیرۆر ناکرێت، چیتر مینکی هاوکاری پلاندانانی ئۆپراسیۆنەکان ناکات کە ئەمریکییەکان دەکەنە ئامانج، جەختیشی کردەوە، دوورخستنەوەی ئەو بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی ئۆپراسیۆنە جیهانییەکانی داعش.