TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆتا هەوڵ لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە؛ عێراقچی لەگەڵ پیاوی بەهێزی پاکستان کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mayıs 2026 07:30

PeyamaKurd - کۆتا هەوڵ لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە؛ عێراقچی لەگەڵ پیاوی بەهێزی پاکستان کۆبووەوە
 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەمشەو لەگەڵ عاسیم مونیر سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی پاکستان و کەسایەتییەکی بەهێزی ئەو ووڵاتە کۆبووەوە.

ئەو دیدارە لە کاتێک دا بووە کە عاسیم مونیر وەک یەکێک لە نێوەندگیرە چالاکەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا باس دەکرێت؛ پرسێک کە گومانەكانی سەبارەت بە هەوڵەکانی پشت پەردە بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە سازان زیاد کردووە.

هاوکاتی ئەم دیدارە لەگەڵ گرژی و فشارە سیاسی و سەربازییەکانی ئێستا، وای کردووە ببێتە یەکێک لە گرینگترین هەنگاوە دیپلۆماسییەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوو.

 

Paylas: