TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٦دا لانیکەم ٣٧٠ کەسی لەسێدارە داوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Temmuz 2026 03:37

PeyamaKurd - کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٦دا لانیکەم ٣٧٠ کەسی لەسێدارە داوە


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ٣٧٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دوای جێبەجێ بوونی ئاگربەست لە سەرەتای بەهاردا، تەنیا لە مانگی پووشپەڕ لانیکەم ١٠١ کەس لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان لەسێدارەدراوانی ئەمساڵ دا ٩ ژن، ٢٥ کورد، ١١ هاووڵاتی ئەفغانستان، ٢ هاووڵاتی عێراق، ٣٣ بەلووچ و ٩ هاووڵاتی عەرەب هەن.
ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەنیا ٥٣ حاڵەت (هاوتای ١٤٪) لە لایەن سەرچاوە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگەیەندراون.

هەروەها، ٥٥ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئەمنییەتی میللی کە ١٨یان لە خۆپیشاندەران و ١٣یان زیندانی سیاسی بوون، لەسێدارە دراون.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم هەزار و ٦٣٩ کەسی لەسێدارەدابوو کە بەرزترین ئامار بوو لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا.

Paylas: