TR KU SO
FB X
Cîhan

گراهام داوای گۆڕانکاری لە ڕوانگەی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Mayıs 2026 03:49

PeyamaKurd - گراهام داوای گۆڕانکاری لە ڕوانگەی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران دەکات

سێناتۆر لیندسی گراهام یەکشەممە ڕایگەیاند کە واشینتۆن دەبێت ڕوانگەی خۆی بەرامبەر ئێران بگۆڕێت، لە کاتێک دا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیارێکی نوێی ئێرانی ڕەتکردەوە کە لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە پێشکەشی کردبوو.

گراهام لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هەوڵە جیددییەکانی سەرۆک ترامپ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران بەرز دەنرخێنم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیك هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی و بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێستاش ووڵام دانەوەی تەواو قبووڵ نەکراویان بۆ پێشنیاری دیپلۆماسی ئەمریکا، پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە بیر لە گۆڕینی ڕێگەكە بکەینەوە”.

هەروەها گراهام ووتی ; پڕۆژەی ناسراو بە "ئازادی پڵەس" لە دۆخی ئێستادا "پێدەچێت بە تەواوی گونجاو بێت".

Paylas: