TR KU SO
FB X
Cîhan

گرۆسی : بەم زووانە تیمەکانمان پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Haziran 2026 04:28

PeyamaKurd - گرۆسی : بەم زووانە تیمەکانمان پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، بەم زووانە تیمەکانیان پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن. گڕۆسی جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان دیاریکردنی شوێنی ئەو یۆرانیۆمەیە کە بە ڕێژەیەکی بەرز لە ناو ئێران دا پیتێندراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ڕافائێل گرۆسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، بەم زووانە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەست پێدەکەن بۆ دیاری کردنی کاتی ووردی پشکنینەکان و ڕێکخستنی کاروباری تیمە تەکنیکییەکان.

ووتیشی: "پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە زووترین کات دا، باشترین هەنگاوە بۆ هەموو لایەک."

ڕایگەیاند، ئێستا گەورەترین کاری ئەوان ئەوەیە دڵنیابنەوە لەوەی ئێران ئەو یۆرانیۆمەی کە بە ڕێژەیەکی بەرز پیتێندراوە لە کوێ کۆگای کردووە.
ڕوونی کردەوە، "ئێمە وێنا و زانیارییەکمان لایە کە ئەو یۆرانیۆمە لە کوێیە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە کە دەبێت خودی ئێران بە فەرمی شوێنەکەمان پێ ڕابگەێنێت."

 

Paylas: