گرۆسی : ده‌بێت سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز هه‌بێت كه پشت ڕاستی بكاته‌وه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت
PeyamaKurd - گرۆسی : ده‌بێت سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز هه‌بێت كه پشت ڕاستی بكاته‌وه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت
ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات، پێویستمان بە سیسته‌مێکی پشکنین و پشتڕاست كردنه‌وه‌ی "زۆر بەهێز" هەیە.
ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە لێدوانێك دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له ژاپۆن ووتی : "پێم وایە ئامانجی ئەم لێکتێگەیشتنەی دوایی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دا ئەوەیە; دڵنیایی بدرێت کە ئێران بەرەو پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ناڕوات. حکوومەتی ئێرانیش بەڕوونی ڕایگەیاندوە کە هیچ مه‌به‌ستێكی لەو شێوەیەی نییە."
ھەروەھا ووتیشی : "بێ گومان تەنیا ڕاگه‌یاندنی مه‌به‌ست و نیەت بەس نییە. ئێمە دەبێت لە زووترین کات دا، سیسته‌مێکی پشکنینی زۆر بەهێز دابمەزرێنین."