TR KU SO
FB X
Cîhan

گرۆسی : دەست ڕاگەیشتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەندە بە دانووستانەکان و تا ئێستا نەگەیشتووینە ڕێككەوتن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Temmuz 2026 05:37

PeyamaKurd - گرۆسی : دەست ڕاگەیشتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەندە بە دانووستانەکان و تا ئێستا نەگەیشتووینە ڕێككەوتن

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، دەست ڕاگەیشتنی پشکنەرانی ئاژانسەکە بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پەیوەستە بە بەرەوپێش چوونی دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران.

گرۆسی ئاماژەی بەوەش دا، "تا ئێستا نەمان توانیوە بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێم وایە پێویستە درک بەوە بکەین کە ئەم پرسە تا ڕادەیەک پەیوەندی بە دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەوە هەبووە."

بەرێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم باسی لەوەش کرد، هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغەی بە تەواوی بزانین کەی ئەمە ڕوودەدات، هیوادارم زۆر نەخاێنێت، پێویستە ئێستا دەستمان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگات.

گرۆسی هیوای خواست خێرایی دانووستانەکان کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە شاری بورگنستۆکی سویسرا دەستی پێکرد، خێراتر بێت.

Paylas: