گەشت کردنی هاووڵاتییانی بۆ ئێران و عێراق قەدەغە دەکات
PeyamaKurd - بەحرەین گەشت کردنی هاووڵاتییانی بۆ ئێران و عێراق قەدەغە دەکات
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە بەپێی ئەو بڕیارە گەشت کردنی هاووڵاتییانی بەحرەینی بۆ هەریەکە لە ووڵاتانی ئێران و عێراق قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بەهۆی گرژییەکانی دۆخی ئەمنی ئێستاوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕاگەێندراوێکی لەسەر دۆخی ئەمنی هەردوو ووڵات بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، "بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان و دۆخی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئێران، هەروەها لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی سەرجەم هاووڵاتییان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتییان بۆ ئێران و عێراق تا کاتێکی نادیار."
هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە، بە پشت بەستن بەم بڕیارە، سەرجەم ڕێکارە یاسایی یە پێویستەکان بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی ئەم ڕێنمایی یانە بکات.