TR KU SO
FB X
Cîhan

ھەوڵەكانی بەریتانیا بۆ سزادانی سوپای پاسداران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Nisan 2026 05:23

PeyamaKurd - ھەوڵەكانی بەریتانیا بۆ سزادانی سوپای پاسداران
 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی خەریکی داڕشتنی یاسایەکی نوێیە بە مەبەستی سزادان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی. 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ستارمر سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە ناوخۆی ووڵاتەکەی دا لەژێر فشارێکی زۆردابوو بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا هەڵوێستێکی تووندتر بەرامبەر بەو دامەزراوە سەربازییەی ئێران وەربگرێت.

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، هەرچەندە بەپێی یاسا کۆنەکان نەدەکرا ڕێکخراوە فەرمییەکانی ووڵاتان سزای تێرۆریان بەسەردا بسەپێندرێت، بەڵام ئێستا سەرقاڵی جێگیرکردنی ڕێسایەکن کە "هێزێکی هاوشێوەی سزای تیرۆر"ی هەبێت. 

ئەم یاسایە ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی لەندەن دەدات بە تووندی ڕووبەڕووی ئەو "چالاکییە تێکدەرانە" ببنەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ناو خاکی بەریتانیادا ئەنجامیان دەدات.

ناوبراو لە سەردانێک دا بۆ کەنیسەی "کەنتۆن" لە لەندەن، کە بەم دوایی یانە هێرشی کرابووە سەر، جەختی کردەوە کە لە حەفتەکانی داهاتوودا ووردەکاری ئەم ڕێکارانە ڕادەگەێنێت. 
 

Paylas: