TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا زیاتر لە ١٤ هەزار پۆست و ئەکاونتی سەر بە سوپای پاسدارانی سڕییەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Mayıs 2026 05:19

PeyamaKurd - یەکیتی ئەورووپا زیاتر لە ١٤ هەزار پۆست و ئەکاونتی سەر بە سوپای پاسدارانی سڕییەوە
 

ئاژانسی هاوکاری جێ بەجێ کردنی یاسایی یەکیتی ئەورووپا (یۆرۆپۆڵ) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فەرمی و هاوبەش لەگەڵ ١٩ وڵات، زیاتر لە ١٤ هەزار و ٢٠٠ پۆستی سەر بە سوپای پاسدارانی لە فەزای ئینتەرنێت دا سڕیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "یۆرۆپۆڵ"، لەم هەنگاوەدا ئەکاونتی سەرەکی سوپای پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار فاڵۆوەری هەبوو بلۆک کراوە. ئەم هێزە تێرۆریستییە فەزای دیجیتاڵی بۆ ڕاکێشانی لایەنگر، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی تووندڕەوانە و کۆکردنەوەی دارایی بەکار هێناوە.

ئەم هەنگاوە دوای بڕیاری فەرمی یەکیتی ئەورووپا بۆ خستنە ناوی سوپای پاسداران بۆ ناو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دێت.

 

Paylas: