یەکێک لە شارە مووشەکییەکانی ئێران
PeyamaKurd - یەکێک لە شارە مووشەکییەکانی ئێران
شارێکی مووشەکی لە قووڵاییەکانی باشووری ڕۆژئاوای شاری یەزد هەیە کە مووشەکی بالیستیکی لە نێو قووڵایی زەوی و لەناو تاشەبەردە گەورە گرانێتییەکان تێدا هەڵگیراوە.
لە نێو ئەو توونێلە پێچەڵ پێچەی بن زەوی، ڕێڕەو سکەی ئۆتۆماتیکی هەیە کە بە هۆیانەوە کڵاوە جەنگییەکان و سەکۆکانی هەڵدان لە نێوان هۆڵەکانی مۆنتاژ، کۆگاکان دێنە دەرەوە، ئەویش تەنیا نەک بۆ دەروازەیەک بەڵکوو بۆ نزیکەی ١٠ دەروازە.
مووشەکەکە لە قووڵایی ٥٠٠ مەترەوە، بەسەر هێڵی ئاسنەکەدا دێتە سەر ڕووی زەوی، هەڵدەدرێت و پێش ئەوەی فڕۆکە بۆردومانکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بیاندۆزنەوە و سەکۆکن بپێکن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ قووڵایی زەوی.
هەرچەندە لەم ماوەیە و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، جەندین شوێنی ئەم شارە مووشەکییە داڕماون؛ سیستمەکانی هەواگۆڕکێ و دامەزراوەکانی سەر زەوی تێکدراون، بەڵام ژێرخانە نادیارەکانی بە سەلامەتی ماونەتەوە.
هەڵدانی مووشەکەکانی ئەم شارە ژێرزەمینییەی یەزد تەنها لە دەرچە و دەروازەیەکەوە نین، بەڵکو لە دەیان دەروازەوەیە.
ئەگەر هەر دەروازەیەک تێکبچێت، هێڵی ئاسنەکە لەژێر زەویدا ڕێڕەوەکەی بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. لەگەڵ تێکچوونی هەر دەروازەیەک، سوپای پاسداران بە خۆڵ و کۆنکرێت پڕی دەکاتەوە تاوەکوو دوای وەستانی بۆردومانەکە، دووبارە ئاراستەیەکی دیکەی بۆ هەڵکەنن و لە شوێنێمی تر بیکەنەوە.
ئێستا نیوەی ژێرخانی گرانترین شاری ئێران لەناوچووە. ٥٠٪ی ماوەتەوە چونکە هیچ بۆمبێک ناتوانێت ٥٠٠ مەتر بچێتە ناو دڵی گرانێتەوە.
لایەنە خراپ و مەترسیدارەکانی ئەم شارە شەیتانییە
درووست کردنی ئەم شارە گرانبەهایە تەنها سامانی مادی ئێرانی بەفێڕۆ نەداوە، بەڵکوو لایەنی تری وێرانکەریشی هەیە:
+ تاڵانکردنی ئاو:
ئەو بڕە زەبەلاحەی ئاو کە بۆ درووستکردنی ئەو شارە مووشەکییە بەکارهاتووە، ساڵانە دەخرایە پاڵ جووتیارانی یەزد و خەڵکی هەردوو پارێزگای ئیسفەهان و یەزد و هەردوو خەڵکی ئەو شارەی بە گژ یەکدا دەدا.
+ کارەساتی ژینگەیی:
ووشکەساڵی، لەناوچوونی سەرچاوە ئاوییە ژێرزەوییەکان و ڕۆچوونی زەوی، بەشێکن لەو باجانەی ئەم شارە شەیتانییە بەسەر ئێرانی دا سەپاندووە تاوەکوو ووردە ووردە ئیسفەهان و یەزد وا لێبکات ببنە شوێنێکی نەشیاو بۆ ژیان.
پسپۆڕانی ژینگە لە دە بۆ ۱٥ ساڵی ڕبردوو، هەستیان بە داڕمانی ئیکۆسیستەم و تێکچوونی ژینگەکەی ئەو دوو پارێزگایە کرد.
ئەوان لە ڕێگەی ئەو کامێرا شاراوانەی کە بۆ چاودێری کردنی ژیانی کێوی و پاراستنی ناوچە سرووشتییەکان بەکاردێن، هەموو شتێکیان بینی. بەڵام شێوەیەکی زۆریان دەستگیر.و ئەشکەنجە دران و تۆمەتی سیخوڕییان خرایە پاڵ.