Cîhan
یەکەم ووڵاتی ئەورووپی ناردنی چەکی بۆ ئەمریکا ڕاگرت
PeyamaKurd - یەکەم ووڵاتی ئەورووپی ناردنی چەکی بۆ ئەمریکا ڕاگرت
حکوومەتی سویسرا بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بڕیاری دا هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ واشینتۆن ڕابگرێت و پاراستنی "بێ لایەنی" ووڵاتەکەی ڕاگەیاند.
سویسرا ساڵانە بە بەهای نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازی بۆ ئەمریکا دەنێرێت، کە گرینگترینیان ئەمانەن:
• تەقەمەنی و فیشەکی وورد بۆ چەکە سووک و قورسەکان.
• پارچەی یەدەگی فڕۆکە جەنگییەکان و بزوێنەر.
• سیستەمی ئۆپتیکی، بینینی شەو و نیشانەشکێنی لەیزەری.
• تەکنۆلۆژیای ڕادار و ئاڕاستەکردنی مووشەک.
ئەم بڕیارە لە دوای هێرشەکانی ٢٨ی شوبات بۆ سەر ئێران چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و حکوومەتی سویسرا ڕایگەیاندووە، تا کۆتایی هاتنی ململانێیە چەکدارییەکان چەک بە ووڵاتانی بەشدار لە شەڕ نادات.