Cîhan
ئۆکرانیا تەنها لەیەك شەودا 35 درۆنی ڕووسی خستە خوارەوە
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت ،هیزەكانمان لە یەک شەودا 35 درۆنی ڕووسی دەخاتە خوارەوە.
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا لە "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو 39 درۆن لەلایەن ڕووسیا ئاراستەی ئۆکراینا کراون كە 35 خراونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، درۆنەکان لە جۆری شەهید و دروستکراوی ئێران بوون و 35 یان خستوونەتە خوارەوە.