TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا خاوەنی ئینستاگرامی بە بڕی 37 ملیۆن دۆلار غەرامە کرد

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2024 06:02
پەیامی کورد   ...   تورکیا خاوەنی ئینستاگرامی بە بڕی 37 ملیۆن دۆلار غەرامە کرد

کۆمیسیۆنی کێبڕکێی تورکیا بە بڕی 1.2 ملیار لیرە (37.20 ملیۆن دۆلار) غەرامەی لەسەر پلاتفۆرمەکانی مێتا سەپاند.
ڕێکخەرەکە ئەم بڕیارەی دەرکردووە دوای تەواوکردنی دوو لێکۆڵینەوەی جیاواز لە هاوبەشکردنی زانیارییەکان لە فەیسبووک، ئینستاگرام، واتسئەپ و تویتەر.
دەستەی کێبڕکێی تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد بەهۆی ئەگەری پێشێلکردنی یاساکانی کێبڕکێ لە ئەنجامی بەستنەوەی پلاتفۆرمی ترێدز و ئینستاگرام. لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ ئەم بۆردە بۆ ماوەیەکی کاتی هاوبەشکردنی داتاکانی نێوان هەردوو پلاتفۆرمەکەی ڕاگرت

Paylas: