TR KU SO
FB X
Cîhan

لە پاكستان پلە گەرما دەگاتە 50 پلە

Arsalan
Editor
📅 22 Mayıs 2024 21:44

شەپۆلێكی گەرما روو لە پاكستان دەكات و پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە حكوومەتیش، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان هەزار كەمپی داناون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار، دەستەی كەسناسیی پاكستان، ئاگەداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، پلە گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

بەگوێرەی ئەوەی باس كراوە، هەزار كەمپ دانراون، بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.

بەگوێرەی دەستەی كەشناسیی پاكستان، ئەو شەپۆلە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەكات.

سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەكەن، بەهۆی نەبوونی وزەوە، رۆژانە لە بەشێكی زۆری ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 15 كاتژمێر كارەبا نییە.

Paylas: