Cîhan
زیاتر لە 60 هەزار هیکتار لە دارستانەکانی ئۆکرانیا بەهۆی شەڕەوە لەناوچووە
ئاژانسی سەرچاوەکانی دارستانی ئۆکرانیا دەڵێت، لە 24ی شوباتی 2022ەوە بەهۆی شەڕانگێزیی رووسیاوە، هەتا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار هیکتار دارستانی ئۆکرانیا لەنێوچووە و زیانەکەشی بە زیاتر لە 360 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئاژانسی سەرچاوەکنای دارستانی ئۆکرانیا دەڵیت، کۆشکی کرملن دەسەڵاتی داوەتە سوپاکەیان داری دارستانەکانی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی سەربازیی و بازرگانی بەکاربهێنن.
وەزارەتی ژینگەی ئۆکرانیاش ئاشکرایکرد، بڕی ئەو زیانەی لە سەرەتای جەنگەوە بەر ژینگەی وڵاتەکەیان کەوتووە، زیاتر لە 56 ملیار دۆلارە.