TR KU SO
FB X
Cîhan

64 کەس لە ئۆکراین بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست دا

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2019 02:01

پەیامی کورد  ...  لە ئۆکراین ، بە هۆی ئاو و هەوای سارد ەوە ، ٦٤ کەس گیانیان لە دەست دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی تەندرووستی ئۆکراین ، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەم ووڵاتەدا ، ١٠٣٧ شاروەند بە هۆی هیپۆتێرمی و بەستان بە هۆی سەرماوە  داواکاری یارمەتی پزیشکی و خزمەتگوزاری ئۆرژانسیان  " بەپەلە " کردووە .

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ١٢ی دێسەمبەری ٢٠١٨ تاکوو ٩ی جانیوەری ٢٠١٩ دا ، ٦٤ کەس لەم کەسانە بە هۆی بەستان ەوە گیانیان لە دەستدا .

٩٥٥ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون .

جێگای ئاماژەدانە ، ماوەیەک پێش ئێستا لە شاری یێکتارینبۆرگ ی ڕووسیا بە بۆنەی سەرمای بەهێزەوە سۆندەی بەنزینخانە لە دەستی شۆفێرەکەوە دەرچوو و بە شێوەیەک کە نەدەتوانرا بجوولێنرێت . شۆفێرە ڕووسەکە ماوەیەک دواتر لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە مەجبوور بووم هەموو وەزنی خۆم بخەمە سەر سۆندەکە تاکوو بتوانم ئەو بجوولێنم . هەروەها دۆگمەکەی ئیشی نەدەکرد کە لە کۆتاییدا بە یارمەتی کارمەندی بەنزینخانەکە توانیم ئۆتۆمبێلەکەم پڕ بەنزین بکەم .بە ووتەی ئەم شاروەندە ڕووسە ڕێژەی سەرما و سۆڵە لەو ڕۆژەدا ٤٠ دەرەجە بن سفر بووە و دەوترێ لە ناوەڕاستی ئەو ناوچەیە ئە رێژەیە دەگاتە بن ٤٧ دەرەجەش .

Paylas: