TR KU SO
FB X
Cîhan

700 هەزار منداڵی ئۆکراینا لە ڕووسیان کە هەڵاتوون

Navas Jan
Admin
📅 03 Temmuz 2023 20:52


پەیامی کورد... 700 هەزار منداڵی ئۆکراینا لە ڕووسیان کە هەڵاتوون


گریگۆری کاراسین سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی فیدراسیۆن لە پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاند، 700 هەزار منداڵی ئۆکراینا لە ڕووسیان کە لە ناوچە جێناکۆکەکانی ئۆکرایناوە هاتون.

هەروەها کاراسین ئەوەشی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی کیێڤ هەوڵ دەدات سەبارەت بەو منداڵانە کێشە دروست بکات، ڕووسیا بە پێچەوانەی هەندێک وڵاتی ئەورووپا بەوردی و گەرموگوڕییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵان دەکات و لە ساڵانی ڕابردوودا 700 هەزار منداڵ کە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ئۆکرایناوە هەڵاتوون، پەنایان بۆ وڵاتەکەیان بردووە زۆریان لەگەڵ خێزانەکاندا دەژین بەشێکیشیان لە خانەی بێنەوایاندان.

پێشتر ئۆکراینا هێزەکانی ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە ڕفاندنی منداڵانی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی لوهانسک و دۆنێتسک.

Paylas: