TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە 80%ی خێزانەکان لە غەززە دەستیان بە ئاوی پاک ناگات"

Arsalan
Editor
📅 06 Mart 2024 18:19

 

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەردەوامی ھێرشەکانی سەر غەززە، کاریگەریی لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دروستكردوە، ووتیشی: لە 80%ی خێزانەکان لە غەززە، دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو یارمەتییە خۆراکییانەی کە پێشکەش بە خەڵکی غەززە دەکرێن بەراورد بە پێدوایستییەکانیان زۆر کەمن و داوای کرد کە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە سەرجەم ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشدا کە بەردەوامی ھێرشەکانی سەر غەززە، کاریگەریی لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دروست دەکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوبەشەکانی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، پێویستیان بە دەستەبەرکردنی ئاسایش ھەیە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کە لە 80%ی خێزانەکان لە غەززە، دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

Paylas: