عێڕاق دەبێتە دووەم هاوردەی بەرهەمی تورکی
پەیامی کورد... عێڕاق دەبێتە دووەم هاوردەی بەرهەمی تورکی
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییاکانی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی دووهەمی ئەو وڵاتاندایە کە تورکیا زۆرترین هەناردەی بۆ کردووە.
فەیسەڵ مەمیش سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانی تورکیا، ڕایگەیاند، عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکاری دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا.
فەیسەڵ مەمیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، "تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمدا بە بەهای 196 ملیۆن دۆلار دانەوێڵە و گەنمەشامی هەناردە کردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪8 زیادی کردووە".
باسی لەوەشکرد، "ئێران و عێراق و ئیتاڵیا لە سێ پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەدان کە لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین هەناردەیان بۆ کراوە، کە بە هەر سێ وڵاتەکە ٪36ی هەناردەیان بۆ کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "تورکیا ٪41.5ی هەناردەکانی بۆ بازاڕەکانی ئێران بووە، هاوکات بەهای هەناردەکردنی بۆ عێراق 20.3 ملیۆن دۆلار بووە بە پشکی ٪10، هەروەها هەناردەکردنی بۆ ئیتاڵیا 10.8 ملیۆن دۆلار بووە و پشکی ٪6 بەرکەوتووە".
فەیسەڵ مەمیش ڕوونیشیکردەوە، "هەناردەکردنی بەرهەمە پاقلەمەنییەکان لە پلەی یەکەمدا هاتووە، کە بڕی 67 هەزار تۆن بووە، لە پلەی دووەمیشدا بەرهەمی دانەوێڵە هاتۆتە ئاراوە کە 157 تۆنی بۆ هەناردەکراوە، لە پلەی سێیەمدا بەرهەمی هەویرەمەنی بووە بە بڕی 31 هەزار تۆن".