TR KU SO
FB X
Cîhan

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هۆشداری دەدات

سارا
Yazar
📅 19 Şubat 2019 14:07

پەیامی کورد  ...  ڕابەری بالای ئێران هۆشداری دەدات .

ڕابەری باڵای ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە ووڵاتانی ئەوڕووپا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هەڵدەخەڵەتێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک عەلی خامنەیی، رابەری باڵای  ئێران لە لێدوانێکدا لە تارانی پایتەخت هۆشداری دایە بەرپرسانی ووڵات کە ئاگاداری دۆست و دوژمنەکان بن.

لە لێدوانەکەیدا عەلی خامنەیی دەڵێت:

“دوژمنایەتی ئەمریکا ئاشکرا و ڕوونە. بەڵام پێویستە ئاگاداری ووڵاتانی ئەورووپا بن. چوونکە ئەوان فێڵ لە ئێران دەکەن و ووڵاتەکەمان هەڵدەخەڵەتێنن. بەرپرسان ئاگادار بن، هەڵمەخەڵەتێن”.

Paylas: