عەممار حەکیم داوای پەسەند کردنی یاسایەک بۆ ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات
پەیامی کورد ... عەممار حەکیم داوای پەسەند کردنی یاسایەک بۆ ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات .
عەممار حەکیم ، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییوون ڕایگەیاند : لە سەرەدانم لەگەڵ مامۆستا کەریم خان ، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانەکانی داعش دا هەواڵی هەوڵەکانی ئەم تیمە دەربارەی پێداچوونەوەی تاوانەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش مان بیست .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو ڕایگەیاند ووتی : ئێمە لە سەر بابەتی ژنانی ڕزگار بووی یەزیدی ، تورکمان و شەبەک و گرینگی ڕەفتاری عادیلانە لەگەڵ یان لە ماوەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم تاوانانە ، بەڵگەسازی ئەوان و هەوڵدان بۆ پەسەند کردنی یاسایەکی تایبەت بەمانە جەختی کردووەتەوە .
هەروەها لە سەر گرینگی پێداچوونەوەی تاوانەکان بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ، نەهاد و دامەزراوەگەلی کۆمەڵگای مەدەنی و دادی عیراق ، بە تایبەت سەبارەت بە بێسەروشوێنەکان و دۆسیەی گۆرگەلی بەکۆمەڵ بەدیهاتوو لە لایەن ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییەوە جەخت دەکەینەوە .