Cîhan
عەممار حەکیم و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... عەممار حەکیم و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوونەوە
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوونەوە و پرسی دۆخی سیاسی و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێکرد.
راگەیاندنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە بەغدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمان کۆبوەتەوە.
ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا هەردولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ووڵات و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردوە.