عەرەبستان و ئیمارات بە هاوکاری یەک شەڕی ئێران دەکەن
پەیامی کورد ... عەرەبستان و ئیمارات بە هاوکاری یەک شەڕی ئێران دەکەن
کاردانەوەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بە ئەگەری شەڕی ووڵاتەکەی لەگەڵ عەرەبستان و ئیمارات لەگەڵ ئێران
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕایگەیاند نە واشینتۆن ، نە سەعوودییەکان ، نە ئیمارات و نە هیچ یەک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە دوای دەرگیری لەگەڵ ئێران نین .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژەنڕاڵ " کێنت مەکێنزی " فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە بە دوای دەرگیری لەگەڵ ئێران نییە .
ئەو لە میانەی دانیشتنەکانی ئەمنییەتی ئاسپن ووتارێکی پێشکەش دەکرد و ووتی : ، ئیمە ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بە دوای دەرگیری لەگەل ئێران نین نە سەعوودییەکان ، نە ئیمارات و نە هیچ یەک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە دوای دەرگیری لەگەڵ ئێران نین. ئێمە هیچکات بە دوای ئەمەوە نەبووینە .
مەکێنزی لە بەردەوامی قسەکانی ووتی : نەتەوەکانی ناوچەکە بارەها لە سەر هەنگاوە جیددییە شەڕئامێزە نابەرپرسیارانە و زاڵمانەکەی ئێران بە شێوەی هەژمار کراو و بەرگریکارانە ووڵامیان داوەتەوە و بە گشتی لە هەوڵدان بوونە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان ."
هەروەها ووتی ئێران دەربارەی هێز و جیددییەتی ئەمریکا تووسی هەڵەیەکی قووڵ بووەتەوە