TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق بە فەرمی گیان لە دەستدانی دوو فەرماندەی لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکی تورکیای ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 12 Ağustos 2020 01:10

پەیامی کورد ... عێراق بە فەرمی گیان لە دەستدانی دوو فەرماندەی لەئەنجامی  هێرشە ئاسمانییەکی تورکیای ڕاگەیاند

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە بە هۆی بوردمانەکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە سنووری برادۆست ئامر لیوایەک و ئامر فەوجێک و شۆفێرەکەیان کوژراون.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئاب، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "تورکیا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیمانی لە ناوچەی سیدەکان کردووەتە ئامانج."

 

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، "لە بۆردومانەکەدا فەرماندەی لیوای ٢ی پاسەوانی سەر سنور و فەرماندەی فەوجی ٣ی پاسەوانی سەر سنور و شۆفێرەکەیان شەهید بوون."

Paylas: