TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق بە سێیەم وڵات دادەنرێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ واشنتن

Navas Jan
Admin
📅 24 Temmuz 2022 18:08

پەیامی کورد... عێراق بە سێیەم وڵات دادەنرێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ واشنتن

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، عێراق لە سعوودیە تێپەڕیوە و بووەتە سێیەم وڵاتی گەورەترین هەناردەی نەوت بۆ واشنتن.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزە بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو بە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەشت وڵاتەوە ٥ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە ٤٣٩ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیادی کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە ٤٥٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەوەش هەناردەی سعوودیە بۆ ئەمریکای تێپەڕاندووە کە ٢٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکات، ئەمەش وایکردووە عێراق بگاتە وڵاتی سێیەم".

شایەنی باسە بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمساڵ فرۆشی نەوت لە عێراق گەیشتووەتە لووتکە.

Paylas: