Cîhan
عێراق داهاتی نەوتی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد
پەیامی کورد... عێراق داهاتی نەوتی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد
وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشتبەستن بەو داتا و ئامارانەی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی مانگی حوزەیرانی هەناردەی نەوتی عێراقی بڵاو کردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە داهاتی نەوت زیاتر بووە لە ١١ ملیار دۆلار.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی حوزەیراندا ١٠١ ملیۆن بەرمیل و ١٩١ هەزار و ٢٣٦ هەزار بەرمیل بووە، داهاتەکەشی ١١ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن و ٥٤٤ هەزار بەرمیل بووە.
بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ٩٧ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٥٨٩ بەرمیل بووە، هەروەها نەوتی هەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و ٩١٠ هەزار و ٨٨٧ بەرمیل بووە.
هەروەها تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مانگی حوزەیراندا ١١٢.٢٠٩ دۆلار بووە.