عێراق هەموو توانایەکی هەیە بۆ ووڵامدانەوەی سەربازی بە تورکیا
پەیامی کورد ... عێراق هەموو توانایەکی هەیە بۆ ووڵامدانەوەی سەربازی بە تورکیا
عه‌بدۆلمۆنعیم ساعدى شاره‌زاى ئه‌منی عیراقى ده‌ڵێت "به‌هۆى بێده‌نگی حكوومه‌تى عیراق و ووڵامنه‌دانه‌وه‌ى سه‌ربازیى دژى توركیا، ئه‌و ووڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر ڕووبه‌ری زیاتری خاكى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گرێت".
ساعدى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، عیراق هه‌موو توانایه‌كى هه‌یه بۆ ووڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازی توركیا و وه‌ستاندنى ده‌ستدرێژییه‌كانى به بیانووى به ئامانجگرتنى "په‌كه‌كه".
روونیشیكردوه‌ته‌وه، توركیا ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ری زیاتری خاكى هه‌رێمى كوردستان داگیربكات هه‌روه‌ك له سووریا كردى، بۆ ئه‌وه‌ش بێده‌نگی حكوومه‌تى عیراق و ووڵام نه‌دانه‌وه‌ى سه‌ربازی وه‌ك هه‌ل به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ك به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانی-یش هه‌نگاوده‌نێت.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منیه باسى له‌وه‌كردوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام بۆردومانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن و ئه‌وه سه‌ربازیشى هاته پاڵ، ئه‌و ناتوانێت په‌كه‌كه له هێزه ئه‌منیه‌كانى عیراق جیابكاته‌وه، بۆیه عیراق ده‌كاته ئامانج نه‌ك گروپێكى دیاریكراو، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌وه‌یه حكوومه‌ت ووڵامى سه‌ربازى بداته‌وه و به‌رگرى له خاكه‌كه‌ى بكات.