TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق هێرشەكانی ئەمریكا بە پێشێلكاری ناو دەبات

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2024 14:30


پەیامی کورد... عێراق هێرشەكانی ئەمریكا بە پێشێلكاری ناو دەبات

لە هێرشەكەی بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆی سوپای ئەمریكا چەندین ئامانج لە عێراق و سوریا بۆردومان كراون.

(یەحیا ڕەسول) وتەبێژی سەركردەی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكی هاوكاتی بۆردومانەكاندا دەڵێت، شاری قائیم و ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق بە فڕۆكەی ئەمریكی بۆردومانكراون و ئەم بۆردومانانەش لە كاتێكدایە عێراق تێدەكۆشێت بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

ئەم هێرشانە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق دادەنرێت و مەترسیشن بۆ ڕاكێشانی عێراق و ناوچەكە بۆ ڕەوشێكی كەس هیوا بە ئەنجامەكەی ناخوازێت و ئەو بەرەنجامانەش كارەسات دەبن بۆ عێراق و ناوچەكەش.

Paylas: