عێراق لە لیستی هەژارترین وڵاتانی جیهان جێی گرتووە
پەیامی کورد... عێراق لە لیستی هەژارترین وڵاتانی جیهان جێی گرتووە
بەپێی گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانسی ئەمریکی، عێراق لە ڕیزبەندی ٧٩ دێت لەسەر ئاستی جیهان لە لیستی هەژارترینی گەلانی جیهان دا، وبەپێش وڵاتی میسر کەوتووە کەلەرێزبەندی ٩٢ دێت لەسەر ئاستی جیهان.
لە ڕاپۆرتێکدا، گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانسی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە: هەژارترینی وڵاتانی جیهان لەنێو جەنگ و نا کۆکی کەمینەیی و تائیفی دا دەژین، دواتر بەهاتنی کۆڤید ١٩ دۆخی ئەو وڵاتانە خراپتر بووە، ئاماژەی بەوە کردووە: خەڵکی وڵاتانی بۆروندی باشووری سووددان و کۆماری ئەفریقایی لە سەرجەمی لە هەژارترینی گەلانی جیهانن و لەنێو هەژارییەکی دژواردا ژیان دەکەن.
ڕاشیگەیاندوە: عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ڕیزبەندی هەشتەم دێت و لەسەر ئاستی جیهانیش لە ڕیزبەندی ٧٩ دێت کەگەلەکەی هەژارترینی گەلانی جیهانن لەسەرجەمی ١٩٢ وڵات کەلەلیستی هەژارترینی گەلانی جیهان دا هاتووە، وئاشکرایکردوە: داهاتی تاکی عێراق ساڵانە زیاتر لە ١٢ هەزار دۆلارە.