TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق مانگی رابردوو زیاتر له‌ 7 ملیۆن بەرمیل نه‌وتی بۆ ئەمریکا هەناردە كردووه‌

Navas Jan
Admin
📅 12 Mart 2023 20:40

پەیامی کورد... عێراق مانگی رابردوو زیاتر له‌ 7 ملیۆن بەرمیل نه‌وتی بۆ ئەمریکا هەناردە كردووه‌

بەرێوەبەرێتی کەرتی وزەی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتی رابردوودا حەوت ملیۆن و ٨٩٧ هەزار بەرمیل بووە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12 ی ئادا_ی 2023 بەرێوەبەرایەتی کەرتی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتدا، رۆژانە ٢٨٢ هەزار بەرمیل نەوت لەعێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و ئەم رێژەیەش زیاترە لەو رێژەیەی کە لەمانگی کانوونی دووەمدا هەناردەکراوە کە بڕی هەناردەی گشتی تێیدا گەیشتە حەوت ملیۆن و ٨٧٤ هەزار و رۆژانە ٢٥٤ هەزار بەرمیل هەناردەکراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لەماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی شوباتدا عێراق لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتدابووبۆ ئەمریکا و توانیویەتی رۆژانە ٣٢٢ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و هەفتەی دووەم ٢٥١ هەزار و هەفتەی سێیەم ٢٩٠ هەزار بەرمیل و لەکۆتا هەفتەدا ٢٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی مانگی رابردوودا عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکادا بوو دوای هەریەکە لە کەنەدا و مەکسیک و سعودییە هات. هاوکات، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق لەدوای سعودییە لەپلەی دووەمدا دێت کە رۆژانە ١١ ملیۆن و ١٤٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە بەڵام کەنەدا لە پلەی یەکەمدا دێت بەهاناردەکردنی زۆرترین رێژەی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا.

Paylas: