عێراق یەکەم ووڵاتە کە دەبێتە خاوەنی واکسەنی کۆرۆنا
پەیامی کورد ... عێراق یەکەم ووڵاتە کە دەبێتە خاوەنی واکسەنی کۆرۆنا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندرووستی عیراق ده‌ڵێت "سه‌رجه‌م ئه‌و واكسینانه‌ى تایبه‌تن به كۆرۆنا و ده‌وڵه‌تان رایانگه‌یاندوه، تائێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سندكردنیان له‌لایه‌ن ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه، به‌غدا راسته‌وخۆ ده‌یانكڕێت".
تائێستا رووسیا و چین وه‌ك یه‌كه‌م و دووه‌م ووڵاتی جیهان سه‌ركه‌وتنی واکسەنەكانی دژبه كۆرۆنایان راگه‌یاندوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه په‌سند نه‌كراون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه حه‌سه‌ن ته‌میمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "عیراق یه‌كه‌م ووڵاته، كه واکسەنی كۆرۆنا به‌ده‌ستده‌هێنێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندرووستی جیهانى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تره‌وه په‌سندكرا".
ووتیشى "هاوئاهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى واکسەنن به‌رهه‌مده‌هێنن، هه‌ركاتێك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر واکسەنێک درا، ئه‌وا عیراق له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه، كه به‌شدارى له په‌ره‌پێدانی واکسەنەكه‌دا ده‌كات".
وه‌زیری ته‌ندرووستی عیراق ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و واکسەنانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌وڵه‌ته‌وه راگه‌ێندراون، جارێ له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان و ره‌زامه‌ندى رێكخراوى ته‌ندرووستی جیهانی-یان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام عیراق له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه.