Cîhan
عێراق سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند
پەیامی کورد... عێراق سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند
ئەمشەو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە راگەیەندراوێكدا به توندی ئیدانه‌ی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه كرد و ماوه‌ی سێ رۆژیش ماته‌مینیی گشتیی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێداگیری له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی به‌رامبه‌ر دۆزی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا له وڵاتانی زلهێز دەكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رن، ده‌ستوه‌ردانی خێرا بۆ ئه‌م "پێشێلكارییانه" بكات.