TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق سەردانە فەرمییەکانی بەرپرسانی تورکیای هەڵوەشاندەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Ağustos 2020 23:37

پەیامی کورد ... عێراق سەردانە فەرمییەکانی بەرپرسانی تورکیای هەڵوەشاندەوە

 

بڕیار بوو کە ئەم حەفتەیە  وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغدا بکات، بەڵام  لە اکردانەوەی هێرشەکەی دوێنێ تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پاسەوانی سنوور، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی وەزیری بەرگریی توركیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕؤ چوارشەممە ١٢ی ئاب رایگەیاند كە هەموو سەردانێكی فەرمی بەرپرسانی توركیا بۆ عێراق راگیراوە، ئەمەش وەكو هەڵوێستی ناڕەزایی بەرانبەر بۆردوومانەكەی دوێنێی سوپای توركیا بۆ سەر هێزێكی پاسەوانی سنوور لە سنووری سیدەكان.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها بانگھێشتی فاتح یەلدز باڵوێزی توركیای لە به‌غدا كردووە و لەسەر بۆردوومانكردنی كاروانی ھێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق، كە شه‌هیدبوونی ئەفسەرانی عێراقی لێكەوتەوە، یاداشتێكی ناڕەزایی پێشكەش كرد.

Paylas: