عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد
پەیامی کورد … عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد سەبارەت بە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە مانگی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت.
وەزارەتەكە ڕای گەیاندووە كە عێراق داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردبوو بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و ئەمڕۆش ئەنجوومەنەكە ڕەزامەندی پێشان دا.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش خاڵی بەهێزی لەخۆگرتووە، لەوانەش بۆ یەكەم جارە تیمێكی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنێرن، لەمبارەیەشەوە عێراق خوازیارە هاوكاری تەواویان بكات.
به گوێرهی بڕیارهكهی ئەمڕۆی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی، یۆنامی تا 27ی ئایاری 2022 بهردهوام دهبێت له كارهكانی له عێراق، هەروەها بۆ سهرخستنی پرۆسهی ههڵبژاردنی گشتیی عێراق، یۆنامی شاندێك رهوانهی عێراق دهكات بۆ چاودێری پرۆسهی ههڵبژاردن.