TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق پێشوازی لە کوشتنی زەواهیری دەکات

Navas Jan
Admin
📅 03 Ağustos 2022 19:45

پەیامی کورد... عێراق پێشوازی لە کوشتنی زەواهیری دەکات

عێراق پێشوازی لە کوشتنی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەعرەجی و ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندوە، عێراق پێشوازی لە کوشتنی زەواهیری دەکات بەردەوامی فشار خستنە سەر ڕێکخراوەکانی داعش و ئەلقاعیدە پێویستن تا جیهان خاڵی بێتەوە لە ئاشوبی تیرۆرو تاوانەکانیان.

ئەعرەجی وتوشیەتی: عێراقییەکان توانایان هەیە چارەسەری کێشە سیاسییەکانی خۆیان بکەن، چونکە کێشەیەکی ناوخۆیی عێراقییەکانە و کارکردن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەش لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی عێراقیاندا ڕێگر دەبێت لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان و پارێزگاری دەکات لە یەکپارچەیی خاکەکەی.

لەلایەن خۆشییەوە ڕۆمانۆسکی ڕایگەیاندوە، وڵاتەکەی خوازیارە حکومەتێکی بەهێزی عێراقیانە پێک بهێنرێت کە توانای پارێزگاریکردنی سەروەرییەکەی هەبێت و بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کراوە بێت، ئەمریکاش دەستوەردان ناکات لە بژاردەکانی گەلی عێراق و تەنیا بۆ عێراقییەکان خۆیانی بەجێ دەهێڵێت.

Paylas: