Cîhan
عێراق ئاسمانی خۆی بەڕووی ئێران‌دا داخست
پەیامی کورد ... عێراق ئاسمانی خۆی بەڕووی ئێران‌دا داخست
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ئەیلوول رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی له نێوان عێراق و ئێران ناكرێت و جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گیرێت.
لە نووسراوێكی فەرمیی ھێڵی ئاسمانی عێراقیدا، كە ئاراستەی لایەنە په‌یوەندیدارەكان كراوە، ھاتووە، سه‌رجه‌م گەشتەكانی چوون و ھاتن بۆ ئێران له سبه‌ی هه‌ینی (٢٥ی ئهیلوول ٢٠٢٠)ـه‌وه تا كاتێكی نادیار راده‌گیرێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم بڕیارە لە بەر ڕێگری کردنە لە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بە بۆنەی ئەربەعینی حوسێنی بووە.