Cîhan
عێراق/ ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٨٥٧ چاکبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٨٥٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ٥٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە ئەمە جیا لەو ١٩ کەسەیە کە لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.