Cîhan
عێراق/ ٤٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٤٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٤٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٧٧٣ چاکبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٧٧٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ٤٥ تووشبووی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە. ئەمە جیا لەو ٢٠ حاڵەتەیە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.