Cîhan
عێراق/ ٦٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٦٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٢٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٦٥٢ چاکبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٢٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٦٥٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، ٦٨ تووشبووی کۆرۆنا لەو ماوەیەدا گیانیان لە دەست داوە. ئەمە جیا لەو ٣٣ حاڵەتەیە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.