TR KU SO
FB X
Cîhan

عه‌بادی رێگه‌ به‌ توركیا ده‌دات خاكی عێراق به‌كاربهێنێت

📅 27 Şubat 2018 15:41

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی دژ به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و سنووری نێوان عێراق و توركیا ئه‌نجام بدات

 

به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی عێراقی رایگه‌یاند: كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی دژ به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و سنووری نێوان عێراق و توركیا ئه‌نجام بدات وه‌ك مافێكی به‌رگریكردن له‌ خۆی، ئه‌مه‌ش وایكرد سوپای توركیا به‌ قووڵیی ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراقی نزیك له‌ عه‌بادی ئاشكرای كرد،  حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا كۆكه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ باكووری عێراق ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێی داوه‌ توركیا بێته‌ ناو خاكی عێراق بۆ لێدانی په‌كه‌كه‌ .

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری (عه‌ره‌بی جه‌دید) ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی عێراقی ده‌ڵێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ روانگه‌ی به‌رگریكردن له‌ خۆی، رێی داوه‌ به‌ توركیا كه‌ خاكی عێراق بۆ لێدان له‌ په‌كه‌كه‌ به‌كار بهێنێت.هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ جووڵه‌ی سوپای توركیا بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی به‌غدا بێت.  

Paylas: