Cîhan
بە پێی بڕیارێک ٦٠ بەرپرسی پلە باڵای عێراق فەرمانی دەست بەسەرکردنیان بۆ دەرکرا
پەیامی کورد ... دەستەی دەستپاكی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی گرتن و لێپێچینەوە بۆ 60 بەرپرسی پلە باڵای ئێستا و پێشوو دەركردووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە ناو ئەو بەرپرسانەی فەرمانی گرتن و دادگایی كردنیان بۆ دەركراوە وەزیرێك و پێنج پەرلەمانتاری ئێستا و دوو وەزیری پێشووش هەن.
رونیشیكردۆتەوە، 38 ئەندامی ئێستا و پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پارێزگارێك و دوو سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئێستا و شەش بەڕێوبەری گشتی و بریكارێكی وەزیر و چەندین بەرپرسی تر دەرچوون.
لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی عێراق دەستیپێكرد و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش یەكێكە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.