Cîhan
بە پێی بڕیارێک ژنانی هێندی دەتوانن بگەنە ئاستی فەرماندەیی ئەرتەش لەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ژنانی هێندی دەتوانن بگەنە ئاستی فەرماندەیی ئەرتەش لەو ووڵاتە
بە پێی بڕیاری دیوانی باڵای هێند ، ئەفسەرانی ژن دەتوانن ببنە فەرماندەی ئەرتەش لە ووڵاتەدا .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە کەناڵی NDTV دیوانی باڵای هێند لە حۆکمێکی نوێدا ئیزنی بوون بە فەرماندەیی لە ناو ئەرتەشی ئەو ووڵاتەدا دەرکرد .
جێگای ئاماژەدانە کە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی لەو ووڵاتەدا چالاک دەبێت کە پرسەکانی پەیوەندیدار بە کارمەندانی ئەرتەش بە باشی پێداچوونەوە بۆ بکات .
هەر ژنێک بە بێ ڕەچاو کردن پێشینەی کاری دەتوانێ سەردانی ئەم دام ودەزگایە بکات . جگە لەمانە حاکمەکان حۆکمێکیان دەرکرد کە بەو پێیە ژنان دەبێ لە ڕێگایەک هاوتەراز و هاوکێش لە بەرامبەری پیاوان ، پیشەی سەربازی بەردەوام بکەن .