TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە، خۆپیشاندانێک لە فەرەنسا بەڕێ خرا

Navas Jan
Admin
📅 16 Ocak 2023 22:27

پەیامی کورد... بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە، خۆپیشاندانێک لە فەرەنسا بەڕێ خرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٣، کوردستانییان و ئێرانییەکانی دانیشووی وڵاتانی ئەورووپی لە شاری ئێستراسبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا و لە بەردەم پەرلەمانی ئەورووپا خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد و داوایان لە پەرلەمانی ئەورووپا کرد کە سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران بە تیرۆریست بناسێنن.

بە گشتی کوردستانییەکان و بەتایبەتی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەرەنسا، بە ئاڵای کوردستان بەشداریی بەرچاویان لەو خۆپیشاندانەدا هەبوو و وێڕای ئێرانییەکان دژی سوپای پاسداران و ڕژێمی ئیسلامیی ئێران دروشمیان دا.

دۆسیەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران کە ماوەیەکە بە هەشتەگی ''سوپای تیرۆریست'' بەڕێ خراوە، ئەمڕۆ پێشکەشی پەرلەمانی ئەورووپا کرا و سێ ڕۆژی دیکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.

Paylas: