TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆڵدان بۆ ئۆجالان بانگەواز ی حکومەتی تورکیا دەکات

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2018 19:35

پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە " و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی ڕایگەیاند : عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە نێو گۆشەگیریدا گۆشەگیر كراوە

پەروین بۆڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی پێواژووی ئاشتی بانگەوازی حکومەتی تورکیا دەکات .
بۆڵدان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توركیا دەیانەوێت سەرنج ڕاكێشنە سەر هێرشەكانی سەر ئۆجالان، كە ماوەی 20 ساڵە گۆشەگیر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزەرانی ئۆجالان لە 6ی ئەم مانگە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان داواكارییان پێشكەش كرد، بەڵام ڕەتكرایەوە، بیانووی ڕەتكردنەوەكەش بڕینەوەی سزای دیسپلینە بۆ ئۆجالان. لە هەمان كاتدا دیدار لەگەڵ زیندانییەكانی دیكەی هەمان بەندیخانە بە هەمان بیانوو ڕەتكراوەتەوە.
پەروین بۆڵدان هەروەها ڕایگەیاند ، "ئۆجالان كەسێكی ئاسایی نییە و ئیمراڵیش بەندیخانەیەكی ئاسایی نییە، ئۆجەلان جارێكی دیكە لەنێو گۆشەگیریدا گۆشەگیر كراوە، ئەو 20 ساڵە گۆشەگیر کراوە و ماوەیەكی درێژە نەیتوانیوە بنەماڵەكەی، شاندی سیاسی و پارێزەرانی ببینێت".

Paylas: