TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن پڕۆژە بڕیاری هاوسەرگیری هاوڕەگەزی پەسند دەكا

Navas Jan
Admin
📅 12 Aralık 2022 21:07

پەیامی کورد... بایدن پڕۆژە بڕیاری هاوسەرگیری هاوڕەگەزی پەسند دەكا

پڕۆژە بڕیاری رێزگرتن لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزی، لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریکا دەنگی زۆرینەوەی بەدەستهێنا و نێردراوەتە سەر مێزی جۆ بایدن بۆ پەسەندکردن، بایدن رایگەیاند بە شانازییەوە پەسەندی دەکات.

بەگوێرەی راپرسییەکان، خەڵکی ئەمەریکا بونەتە دوو بەش بەشێكیان پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزی دەکەن، بەڵام بەشێکیان دژی ئەو بڕیارەن.

بەپێی دەستەی ئاماری نیشتمانیی ئەمریکا نزیکەی 710 هەزار پڕۆسەی هاوسەرگیری هاوڕەگەزی لە وڵات تۆمارکراون.

پێجشەممەی رابردوو کۆنگرێسی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیاری پاراستنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزی پەسەندکرد، بە 258 دەنگی بەڵێ کە 38یان کۆماری بوون بەرامبەر بە 169 دەنگی نەخێرلە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێندرا.

پڕۆژەبڕیارەکە 61 دەنگی ئەنجومەنی پیرانیشی بەدەستهێنا، پڕۆژە بڕیارەکە ئێستا لەسەر مێزی جۆ بایدنە، بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، دەبێت بایدن واژۆی لەسەر بکات.

 

Paylas: