بایدن دان به كوژرانی 14 هاوڵاتیی ئه‌مریكا له ئیسرائیل ده‌نێت و داوای وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات
پەیامی کورد... بایدن دان به كوژرانی 14 هاوڵاتیی ئه‌مریكا له ئیسرائیل ده‌نێت و داوای وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات
سەرۆکی ئەمریکا دانی نا به‌وه‌ی 14 هاوڵاتیی وڵاته‌كه‌ی له ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حەماسدا كوژراون و وتی: حه‌ماس رێکخراوێکی تیرۆستییە و ئامانجی کوشتنی جوەکانە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 هاووڵاتیی ئەمریکی کوژراون، حەماس رێکخراوێکی تیرۆستییە و ئامانجی کوشتنی جوەکانە.
وتیشی: پشتیوانییه‌كانمان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم راسپاردوه كه دەبێت وەڵامی ئیسرائیل یەکلاکەرەوەی بۆ حه‌ماس هه‌بێت.
رۆژی شەممەی رابردوو 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بزوتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكدا گرت و دواتریش ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه، له ئه‌نجامیشدا سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.
رۆژی سێشەممەش سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، تەواوی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر دەستی بزووتنەوەی حەماس لە باشوری ئیسرائیل کۆنترۆڵی کردونەتەوە.