Cîhan
بایدن: هیچ شتێك لە ڕووسیا ڕونادات بەبێ ئاگاداری پۆتین
پەیامی کورد... بایدن: هیچ شتێك لە ڕووسیا ڕونادات بەبێ ئاگاداری پۆتین
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت،"كوژرانی پریگۆژین شتێكی كتوپڕنیە بەلامەوە،هیچ شتێك لە روسیا رونادات بەبێ ئاگاداری پۆتین".
جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكی ڕوسی بە (10) سەرنیشتەوە و كوژرانی یەفگینی پریگۆژین سەرۆكی ڤاگنەر رایگەیاند،"شتێكی كتوپڕ نیە بەلامەوە، هیچ شتێك لە روسیا روونادات بەبێ ئاگاداری ڤلادیمێر پۆتین".
جێگەی باسە، دوابەدوای یاخیبونە شكستخواردووەكەی سەرۆكی ڤاگنەر, جۆ بایدن رایگەیاندبوو،" پێویستە پریگۆژین ئاگای لە خۆی بێت دەرمانخوارد نەكرێت، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی زۆرێك لە نەیارەكانی پۆتین لە ناوەوە و دەرەوەی روسیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری روسیاوە دەرمانخوارد كراون".