TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین پەیامێک سەرسوورهێنەر ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2022 02:33
پەیامی کورد    ...   بایدن سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین پەیامێک سەرسوورهێنەر ڕادەگەێنێت

سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ووڵاتی پۆڵه‌ندا وه‌ ڕایگه‌یاند، هێرشى ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكراین رۆژێك و دووان و ساڵێكیش نیه‌و شه‌ڕێكى درێژخایه‌نه‌ و ناتۆ هێڵى به‌رگرى ده‌بێت له‌به‌رده‌م ڕووسیا.
جۆ بایدن ڕایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌ ئێستا ڕووسیا له‌ ئۆكراین به‌رپاى كردوه‌، شه‌ڕى ڕۆژێك و دووان و ساڵێكیش نیه‌ به‌ڵكو شه‌ڕێكى درێژخایه‌نه‌.
ووتیشى، له‌شه‌ڕى ڕووسیا پشتیوانى له‌ سه‌ركه‌وتنى دیموكراسى و شكۆى خه‌ڵكى ئۆكراین ده‌كه‌ن و ناتۆ ئێستا هێڵى به‌رگرییه‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى ڕووسیا و هه‌رگیز چۆكى دانه‌داوه‌ ، په‌یامیشى بۆ ئۆكراین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵیان ده‌بن و شه‌ڕى ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى درێژخایه‌نى به‌مێژوه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌رگرى خه‌ڵكانى ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وام بوو تا دیواره‌كانى یه‌كێـتى سۆڤیه‌ت ڕووخان.
زیاتر له‌ مانگێكه‌ ڕووسیا هێرشى بۆسه‌ر ئۆكراین ده‌ست پێكردوه‌و تا ئێستا هێرشه‌كان به‌رده‌وامه‌.

Paylas: