TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن سەبارەت بە سزادانی موحەمەد بن سەلمان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 28 Şubat 2021 14:52

پەیامی کورد      ...     بایدن سەبارەت بە سزادانی موحەمەد بن سەلمان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هەواڵ لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە عەرەبستانی سەعوودی لە ڕۆژی دووشەممەدا دەدات .

" جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە سزادانی " موحەمەد بن سەلمان " وەلی عەهدی سەعوودی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی جەمال خاشقچی ، ووتی کە ئەو لەمبارەیەوە ڕۆژی دووسەممە بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆ بایدن لە کاتی بەجێهێشتنی کۆشکی سپی لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە سزای موحەمەد بن سەلمان چیە ؟ ووتی " ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە شێوەی گشتی لەمبارەیەوە ئەوەی بڕیارە دەربارەی عەرەبستانی سەعوودی ئەنجامی بدەین قسە دەکەین ، بەڵام لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری بڵاو نەکردەوە .

دەوڵەتی ئەمریکا لە شەوی هەینی دا ڕاپۆرتێکی هەواڵگری دەربارەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە " موحەمەد بن سەلمان " فەرمانی کوشتنی ئەم نووسەرە عەرەبستانییەی دەرکردووە .

 

Paylas: